وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چیتر ڕێگە نادرێت قورئان خوێنی بیانی لە مزگەوتەكانی كوردستان پێشنوێژی بكات و بانگ بدات.
وێنە گەورەكە: نووسراوێكی فەرمی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە، تێیدا بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتەكە ڕاسپێردراون كە سەرجەم مزگەوتەكان ئاگاداربكەنەوە، ڕێگە نەدرێت كەسانی بیانی لەنێو مزگەوت و شوێنە ئایینییەكان كاری پێش نوێژی و وتاربێژی و قورئانخوێنی و بانگبێژی بكەن، بەدواداچوونی وردیش بۆ ئەم بابەتە بكرێت.
نووسراوی فەرمی: وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە 422 كە لە 2-2-2025، كە وێنەیەكی بۆ ئاڤا میدیا ڕەوانە كراوە، گشتاندن بۆ سەرجەم مزگەوتەكان ڕەوانە دەكات كە ڕێگە نەدرێت بەهیچ شێوەیەك كەسانی بیانی لەنێو دەزگاكانی وەزارەت و شوێنە ئایینیەكانی دیكە، چالاكی ئایینی ئەنجام بدەن.
هۆكارە زانراوەكان: لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەك كەس و لایەنی سیاسی، بەبێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت و دەزگا فەرمییەكان و بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی، كەسانێكیان بەناوی قورئانخوێنی نێودەوڵەتی دەهێنا جا بۆ هەر مەرام و مەبەستێك بووایە، تەنانەت بەشێك لەو كەسە بیانییانە لەئاستی قورئانخوێنی نێودەوڵەتی نەبوون، لەسەر ئاستی وڵاتی خۆشیان بەناوبانگ نەبوون نەك لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەشێكیان بەشێوازێكی سەیر قورئانیان دەخوێند كە زیاتر ئاواز و شێواز و مۆركی مەزهەبێكی دیاریكراوی پێوە دیاربوو، پێچەوانەی شێوازی شەرعی و ڕێپێدراوی قورئانخوێندن بوو. بەشێكیان بەناوی بانگخواز بانگهێشت دەكران كە لەڕووی یاساییەوە ڕێگپێدراو نین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت