ژمارەیەک کۆنگرێسمانی ئەمریکی داوا دەکەن چەند کەس و لایەنێکی عێراقی بە تیرۆریست بناسرێن
- عێراق
- 8 شوبات

ژمارەیەک لە چەکدارانی عێراق و سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر
ئاڤا نیوز
12 کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە نامەیەکدا داوا دەکەن چەند کەس و لایەنێکی عێراقی بخرێنە ناو لیستی تیرۆرەوە.
چیرۆکی سەرەکی: جۆی ویڵسن، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە سەر بە کۆمارییەکانی ئەمریکایە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس داواکارینامەکەی بڵاوکردووەتەوە کە واژۆی هەر 12 ئەندامەکەی کۆنگرێسی لەسەرە.
زانیاریی زیاتر: نامەکە ئاڕاستەی وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا کراوە و تیایدا داوا دەکرێت 'ڕێکخراوی بەدر و ئەوانەی دیکە' کە لە عێراقن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن بە تیرۆریست بناسێنرێن.
بڵاوکراوەی فەرمی: جۆی ویڵسن لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: شانازی دەکەم کە ئەم نامەیە پێشکەش بە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەم دەکەم داواکارین سەرجەم هێزە چەکدارەکانی عێراق کە سەر بە ئێرانن، وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی دەستنیشان بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنگرێسمانەکان داوا دەکەن هەر یەکە لە کەتیبەکانی ئەبو فازل عەباس، ڕێکخراوی بەدر، کەتیبەکانی فاتمییون، بزووتنەوەی حیزبوڵای نوجەبا، کەتیبەکانی ئیمام عەلی، کەتیبەکانی سەییدولشوهەدا، سەرایای جیهاد، سەرایای خوراسانی و کەتیبەکانی زەینەبییون بە تیرۆریست بنساێنرێن و سزایان بە سەردا بسەپێنرێت و هەروەها کۆتایی بە دابینکردنی سەرجەم یارمەتییە ئاسایشییەکان بە عێراق بهێنرێت تا ئەو کاتەی ئەو میلیشیایانەی کە ئێران پاڵپشتییان دەکات یان ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییانەی بە شێوەیەکی یاسایی دەبنە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق یان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پارەدار دەکرێن و ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
ئەمەش بزانە: ڕێکخراوی بەدر کە هادی عامری سەرۆکایەتیی دەکات، نزیکەی 44 ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە وەک هێزێکی چەکداری ئۆپۆزسیۆنی شیعە دژی ڕژێمی سەدام حوسێن، ئێستاش یەکێکە لەهێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و لەچوارچێوەی هیزەکانی حەشدی شەعبی کاردەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 41 کەس خنکاون
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئاگر لە کۆگاکانی عەربەت کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
48 خولەک لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەدەگی ئاوی عێراق بۆ نزمترین ئاستی لە دەیان ساڵی ڕابردوودا دادەبەزێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە هەزار وێستگە تاقی دەکاتەوە
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە