
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی بەسرە، وێنە:
ئاڤا نیوز
ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای بەسرە دەستیپێکردووە، داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەران بریتین لە دامەزراندن و باشترکردنی خزمەتگوزاری و دۆخی ئابووری.
وێنە گەورەکە: نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپیی دۆخی ئابووری، ماوەی چەند ڕۆژێکە بە سەدان خۆپیشاندەری لە شارۆچکەی قوڕنە و چەند ناوچەیەکی جیای لە پارێزگای بەسرە هێناوەتە سەر شەقامەکان.
بینراو و بیستراو: بە گوێرەی ئەو دیمەن و گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیای عێراق بڵاو دەکرێنەوە، بە سەدان خۆپیشاندەر لە شارۆچکەی قوڕنە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و داواکاری سەرەکیشیان بریتییە لە دامەزراندن و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکشەممە، 2ـی شوباتی 2025، دەیان کەس لە براوەکانی تیروپشکی 13 هەزار پلەی وەزیفی، کە زیاتر لە پێنج مانگ لەمەوبەر لە لایەن حکوومەتی خۆجێییەوە ڕاگەیەندرابوو و گرێبەستیان لەگەڵیاندا نەکراوە، لەبەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە خۆپیشاندانیان کرد.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوبات، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە کۆمەڵێک نوێنەری خەڵکی قەزای سادق لە پارێزگای بەسرە کرد و گوێی لە داواکارییەکانیان گرت و فەرمانی کرد کاری تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری لەپڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا فراوانتر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 10 چرکە لەمەوپێش
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: برسییەتیی غەززە ڕاستەقینەیە و وێنەکانیش ساختە نین
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
10 چرکە لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن هۆشداریی دەدات لە کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تۆمەتی ساختەکاری سێ فەرمانبەر دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 170 تۆن گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کەتائیبی حیزبوڵڵا داوای سڕکردنی بڕیارەکانی سوودانی دەکات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە