
کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی کوردستان لەگەل وەزارەتی دارایی عێراق. وێنە - وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
شاندی تەکنیکی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی کوردستان دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە بەغدا، ڕێکەوتن ئیمزا کرا و بڕیار درا هەموو خانەنشینانی مەدەنی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق مووچەیان هاوتا بکرێت کە ژمارەیان 175 هەزار و 187خانەنشینە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە بەسەرۆکایەتیی نەهرەوان گەنجۆ، بەڕێوەبەری میلاک چووە بەغدا، ئەمڕۆش بەسەرۆکایەتیی مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی تیمێکی دیکەی وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەکردنی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و گرفتەکانی تر چووە بەغدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان ڕایگەیاند: هەردوولا لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2024ـی خانەنشینی یەکگرتوویی عێراق گەیشتوونەتە ڕێکكەوتن.
زانیاریی زیاتر: ڕێککەوتنەکە بە جۆرێکە، ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لە مانگی شەشی ساڵی 2024 تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێی کردووە، هاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتی عێراقە و وەک خۆی جێبەجێ کراوە، خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی دوو بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق وەردەگرن. هاوتاکردنەکەش سەرجەم خانەنشینان بە بێ جیاوازی دەگرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتی کردبووەوە هەموو خانەنشینانی کوردستان لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هاوتاکردنی موچەیان سوودمەند بن، بەغدا تەنیا ئامادەبوو مووچەی ئەو خانەنشینانە بە هاوتاکراوی بنێرێت کە دوای ساڵی 2022 خانەنشین بوون.
ئەمەش بزانە: لەبارەی مووچەی خانەنشینانی سەربازیش هێشتا گفتوگۆ و ڕێککەوتن نەکراوە، بەڵام ئەو گرفتەی لە مووچەی مانگی یەک بۆ بەشێکی خانەنشینانی سەربازی بەتایبەت لە سنووری سلێمانی دورست بوو، بۆ مووچەی مانگی دوو چارەسەر دەکرێت، قەرەبووش دەکرێنەوە و ئەو مووچەیەی لێیان براوە پێیان دەدرێتەوە.
هاوکات وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا پشتڕاستی کردەوە مووچەی خانەنشینان هاوتا دەکرێت و ڕایگەیاند، ڕێککارەکانی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان تەواو دەکرێن و دواتر ڕاسپاردەکانی کۆتایی ئامادە دەکرێن بۆ دەنگدان و پەسەند کردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن