مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 شوبات

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جاسم محەممەد ئەلبدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەچوارچێوەی پەراوێزی دیدارەکانی لووتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جاسم محەممەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی حکومەتەکان لە دوبەی لەگەڵ جاسم محەممەد ئەلبدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەتەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادە بوو، جەخت لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کرایەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بە ئاراستەی گەشەپێدانی ناوچەکە.
ئەمەش بزانە: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچە و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی وڵاتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران