
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ دووبارە گەڕاندنەوە و خەرجکردنەوەی ئەو دەرماڵە 100 هەزارییەی کە لە خانەنشینانی کوردستان بڕا، نووسراوێک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بکات.
وێنە گەورەکە: لە مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی 2025 بڕی 100 هەزار دینار لە خانەنشینانی سەرتاسەری عێراق بە خانەنشنیانی هەرێمی كوردستانیشەوە بڕا، کە پێشتر وەکو دەرماڵەی بژێوی خەرج دەکرا و لە ساڵی ڕابردووەوە خانەنشینانی کوردستانیش دەگرتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بکات، دواتر دەکرێنە یەک پاکێج و بۆ نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەنێردرێت، دەبێت ئەو واژۆی لەسەر بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دەرماڵەیە ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە مووچەیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە، بە خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیەش مووچەی هیچ خانەنشێنێک لە 600 هەزار دینار کەمتر نابێت. هەر کاتێکیش سوودانی واژۆی لەسەر دەستپێکردنەوەی دەرماڵەکە کرد، هی مانگەکانی ڕابردوو نافەوتێت و پێیان دەدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە