
ناوچەیەکی وێرانبووی غەززە
ئاڤا دیجیتاڵ
شەڕ و پێكدادانەكان لە كەرتی غەززە 100ڕۆژی تێپەڕاند. بزووتنەوەی "حەماس" دەڵێت، دەیانەوێت لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانی دیكەدا چالاكیی "زیاتر دژی ئیسرائیل بکەن".
چیرۆكە سەرەكییەكە: تاوەکو دێت شەڕ و ئاڵۆزییەكان لە کەرتی غەززو زیاتر دەبن. زیاتر لە 22 هەزار كەس كوژراون و نزیكەی دوو ملیۆن هاووڵاتیش ئاوارەبوونە. ئۆپەراسیۆنەكانی ئیسرائیل لە كەرتەكە بەردەوامە و گرووپە چەكدارەكانیش دەڵێن: "رووبەڕووی ئیسرائیل دەبینەوە و خۆمان بەدەست نادەین".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس دەڵێت: "لەگەڵ چەند گرووپێكی دیكە لە چەند رێككەوتنێكی گەورەدان بۆ ئەوەی فشار و هێرشەكانیان بۆ سەر سووپای ئیسرائیل زیاتر بكەن، لە چەند گۆشەیەكی جیاوازەوە، كە پەیوەستە بە هێرشی مووشەكی و پەلاماردانی سووپا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حەماس دەڵێت: "بەهۆی هێرش و بۆردوومانە بەردەوامەكانی سوپای ئیسرائیلەوە، دەیان دیل كوژراون و چەندی دیكەش ژیانیان لە مەترسیدایە، ئەوەش وادەكات دۆخەكە ئاڵۆزتر بێت، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، چارەنووسی بەشێکی زۆر لە دەستگیرکراوەکانی ئیسرائیل نادیارە و ڕەنگە ئەو دەستگیرکراوانەی کە ماونەتەوە، کوژراوبن یان ژیانیان لە مەترسیدابێت لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل".
لێدوانە فەرمییەكان: دانیال هاگاری، گوتەبێژی سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، گەڕانەوەی دەستگیرکراوانی ئیسرائیل لە ناوخۆی کەرتی غەززەوە کاتی دەوێت. گوتیشی: "مامەڵە لەگەڵ هەموو دەرفەت و ئامرازەکانی بەردەست دەکات بۆ گەڕاندنەوەی دەستگیرکراوەکانی لە نێو کەرتی غەززەوە".
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: پێشبینی دەكرێت ئیسرائیل لە هیچ شوێنێكی كەرتی غەززە نەكشێتەوە، گرووپە چەكدارەكانیش چالاكیی زیاتر دژی ئیسرائیل دەكەن و پەیتا پەیتا مووشەك دەگرنە سووپا.
باکگراوند: سەد رۆژ بەسەر شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكان لە كەرتی غەززە تێدەپەڕێت، زیاتر لە 23 هەزار كەس كوژراون و نزیكەی دوو ملیۆن هاووڵاتیش ئاوارەبوونە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
پێنتاگۆن: چاودێری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
پێنتاگۆن: چاودێری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین