ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: ناکرێت لە ژێر سێبەری ڤالانتاین هاوسەران دیاری بەیەکتر بدەن
- کولتوور
- 13 شوبات

ڤالانتاین. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
یادکردنەوەی ڤالانتاین لەهەرێمی کوردستان لێکدانەوەی جیاوازی ئایینی بۆ دەکرێت و ئەنجوومەنی باڵای فەتواش جەخت لەوە دەکاتەوە کە بنەمای چیرۆکەکە ناشەرعییە و گونجاو نییە هاوسەران لەژێر سێبەری ئەو ڕۆژە دیاری بەیەکتر بدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڤالانتاین بۆنەیەکە ھەموو ساڵێک لە 14ـی شوبات یادەکرێتەوە، وەک بۆنەیەکی کلتووری، ئایینی، بازرگانیی ڕۆمانسی و خۆشەویستی لە زۆربەی کۆمەڵگە کریستیاننشینەکانی جیھان سەیر دەکرێت، پیاوان و خانمان سەدان ملیۆن دۆلار بە کڕینی دیاری بۆ یەکتری خەرج دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د. عیرفان ڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان بە ئاڤای گوت، "بەگوێرەی شەرعی ئیسلام هەموو کات بۆ هاوسەران دروستە خۆشەویستی بۆیەکتر دەرببڕن، لەڕێگەی پێدانی دیاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوانیان یەکتری دڵخۆش بکەن، بەڵام ڤالانتاین ڕۆژێکی شەرعی نییە و تایبەت نییە بە خێزانەکانەوە و بنەمای چیرۆکەکە پەیوەندییەکی ناشەرعییە و لەگەڵ عادات و تەقالیدی کۆمەڵگەیەکی موسڵمان ناگونجێت، ناکرێت لە ژێر سێبەری ئەو ڕۆژەدا هاوسەران دیاری بەیەکتر بدەن."
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 22 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کولتوور
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی