کەمپی هۆڵ کە دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ژن و ئەندامانی داعشی تێدا بەندکراوە
ئاڤا نیوز
دۆرزی شیا، جێگری نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ بەڕێوبردن و پاراستنی کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ هەمیشە بەردەوام نابێت کە چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان تێیدا زیندانیکراون.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سیاسەتی نوێی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەو وڵاتە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی بە ڕادەیەکی زۆر ڕاگرتووە کە لە ساڵی 2024 بودجەکەی 34 ملیار دۆلار بووە.
لێدوانی فەرمی: دۆرزی شیا، لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاند:
-هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ بەڕێوبردن و پاراستنی کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان (هۆڵ و ڕۆژ) بۆ هەمیشە بەردەوام نابێت کە چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان تێیدا زیندانیکراون.
- ئەمریکا بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم بارگرانییەی لە ئەستۆ گرتووە. لە کۆتاییدا کەمپەکان لە ژێر بەرپرسیارێتی دارایی ڕاستەوخۆی ئەمریکا نامێننەوە.
- بەردەوام داوا دەکەین وڵاتان بە خێرایی ئەو هاووڵاتییە ئاوارە و دەستبەسەرکراوانەی خۆیان کە لە ناوچەکەدا ماونەتەوە، بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی خۆی کە لە کەمپی هۆلدا ڕاگیرابوون گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق و هاوکات ئێستا 16 هەزار هاوڵاتی سووری لە کەمپەکەدا ماون.
باکگراوەند: کەمپی هۆل و ڕۆژ دەکەونە ڕۆژئاوای کوردستان و بە نزیکەی 42 هەزار و 500 کەسی تێدایە کە بریتین لە چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان و لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەپارێزرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران