فەریق جەبار یاوەر: ساڵی پار چەکدارانی داعش تەنیا 25 کردەی تیرۆرستیان کردووە
- کوردستان
- 13 شوبات

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: لەو ناوچانەی پێشمەرگە دەیانپارێزێت، چالاکی داعش بە تەواوی کەمبووەتەوە و ئاماری شەش ساڵ دەریدەخات چالاکی داعش لاواز بووە.
وێنە گەورەکە: چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 توانیان ڕووبەرێکی بەرفراوان لە عێراق و سووریا داگیر بکەن و هەزاران کەسیان کوشت و هەزارانی دیکەیان ئاوارە کرد.
لێدوانی فەرمی: فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەپێی ئامارەکان لەناوچەکانی کوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024 داعش توانیویەتی تەنیا 25 کردەی تیرۆرستی ئەنجام بدات، پێنج کەس شەهید بوون و 12 کەس بریندار بوون و یەک کەسیش ڕفێنراوە، بەڵام لە ساڵی 2018 لە هەمان ئەو شوێنانە داعش 456 کردەی سەربازی ئەنجام دابوو، هەزار و 672 شەهید و بریندار و ڕفێنراو هەبوو.
زانیاریی زیاتر: فەریق جەبار یاوەر ئەوەش دەڵێت: لە سنووری خانەقینەوە تا سحێلا نزیکەی 650 کیلۆمەترە، لە هەندێ ناوچە بە پانتایی و درێژی 40 کیلۆمەتر هیچ هێزێکی لێ نییە، ئەمەش وادەکات داعش ئەو ناوچەیە وەک ناوچەی چالاکی خۆی بەکاربێنێت. ئەو دوو لیوا هاوبەشەی دروستکراون هێشتا جێگیرنەکراون و کەلوپەل و پێویستییەکانیان بۆ دابین نەکراوە.
هۆکارە زانراوەکان: بە وتەی ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی بیری توندڕەوی داعش لە عێراق ئەمانە بوون:
- قورسی و خراپی بارگوزەرانی ژیان لە عێراق.
- خراپی مامەڵەکردنی سوپای عێراق لەگەڵ ناوچە سوننە نشینەکان لە موسڵ و پارێزگاکانی دیکەی سوننەنشین.
- ئەو کێشانەی هەبوون لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هۆکار بوون بۆ سەرهەڵدانی داعش و تەشەنەکردنی، چونکە داعش ئەو ناکۆکیانەی قۆستەوە بۆ خۆ پێگەیاندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە