کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشكرای دەكات، تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ بەشێكی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە ڕووی شۆفێران دەكرێتەوە.
بۆچی گرنگە: پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی پڕۆژەیەكی گرنگی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و بە تەواوبوونی قەرەباڵغیی شەقامەکانی سلێمانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە و کارئاسانیی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند: شارەوانیی سلێمانی بە هاوكاریی بۆردی ئەندازیاری و تیمی سەرپەرشتیاریی سەرۆكایەتیی شارەوانی و كۆمپانیای سەرپەرشتیار، پلانێكی نوێی كاركردن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەكاتی خۆیدا دانراوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لە پردی تاسڵوجە تا یەكتربڕی لەگەڵ شەقامی قەرەداغ بە تەواوی بڕگەكانی ڕێگاكە و یەكتربڕەكانی تا كۆتایی ئەمساڵ بە ڕووی شۆفێران دەكرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی پێکهاتووە لە دروستکردنی ڕێگەیەکی خێرا بە پانیی 100 مەتر لە سنووری تاسڵووجەوە دەستپێدەکات، تاکو شەقامی عەربەت، بە درێژاییی 34 کیلۆمەتر، شەقامەکە لە جووتسایدی سەرەکی، بە پانیی 21 مەتر و جووتسایدی خزمەتگوزاری، بە پانیی 10 مەتر دروست دەکرێت.
ئەمەش بزانە: شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، حەوت یەکتربڕ، پێنج ئەندەرپاس، یەك ئۆڤەرپاس، 67 ئاوبارەی کۆنکرێتی و پردێك لەخۆ دەگرێت؛ ئەندازەیەکی مۆدێرنی هاتووچۆی بۆ ئەنجام دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن