لە کانی ماسێ ژمارەیەک هاووڵاتی کە لەناو بەفردا گیریان خواردبوو ڕزگار کران
- کوردستان
- 14 شوبات

دیمەنی بەفربارین لە ناحیەی کانی ماسێ
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو ژمارەیەک هاووڵاتی بۆ بەسەربردنی کاتەکانی پشوویان ڕوویان لە گوندی ئوریان کردبوو لە ناحیەی کانی ماسێ، بەڵام بەهۆی بارینی بەفرەوە ڕێگای گەڕانەوەیان لێگرابوو و لەلایەن تیمەکانی بەهاناوەچوون ڕزگار کران.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو دوو گرووپی 12 کەسی، بەمەبەستی بەسەربردنی کاتەکانیان سەردانی گوندی ئوریان کردبوو و بەیانی کاتێک لەخەو هەڵدەستن 30 سانتیم بەفر ڕێگای گەڕانەوە لێگرتوون، بەهۆیەوە لەو شوێنە ماونەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگان بۆ دەربازکردنیان.
لێدوانی فەرمی: ساڵح حەمدی، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو کەسانەی لەو ناوچەیە گیریان خواردووە، خۆراکی پێویستیان لەلایە و بەردەوامیش لەگەڵیان لە پەیوەندیداین، تیمەکانی بەهاناوە چوونیش لەسەر هێڵین بۆ ڕزگارکردنیان.
لەلایەکی دیکەوە: نیهاد ئەحمەد، یەکێک لەو کەسانەی کە لەو ناوچەیەیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە دوو گرووپین لەو ناوچەیە کە بەمەبەستی گەشتکردن ڕوومان لەو گوندە کردووە، ئێستا لایەن پەیوەندیدارەکان ڕێگایان بۆ کردووینەتەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەکانمان.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت