بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە 720 هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی
- کوردستان
- 15 شوبات

چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 1991ـەوە تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا لە باشووری کوردستان و شەڕەکانیان لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە، 720 هاونیشتمانی باشووری کوردستان بوونەتە قوربانی. ئەمەش بەپێی ئاماری ڕێکخراوێکی ئەمریکی.
وێنە گەورەکە: یەکەم ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان دوو مانگ دوای ڕاپەڕینی ئاداری 1991 بوو، تورکیا ناوی لێنابوو "ئۆپەراسیۆنی گسک لێدان".
لێدوانی فەرمی: کامەران مەلا عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بەهۆی لەشکرکێشی سوپای تورکیا لە دوای ساڵی 1991ـەوە تا ئێستا 720 هاونیشتمانی بوونەتە قوربانی، 353 شەهید و 367 بریندار بوون".
سەبارەت بە ئاماری چۆڵبوونی گوندەکان، ئەو ئەندامەی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی دەڵێت: 183 گوند بەتەواوی چۆڵ بوون، 602 گوند مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە و نزیکەی 400 گوندیش ئاوەدان نەکراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرسی دەستپێکردنەوەی ئاشتی لە تورکیا هاتووەتەوە بەرباس، لەماوەی ڕابردوو چەند جارێکی دیکە شەڕ وەستاوە، درێژترین ماوە لەنێوان ساڵی 2000 تا ساڵی 2007 بوو.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت