ئیمرالی لە دوورگەیەکی کشتوکاڵییەوە بۆ زیندانێکی تاکەکەسی و قەدەغەکراو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 شوبات

دوورگەی ئیمرالی لە تورکیا کە ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستانی تیدا زیندانی کراوە
ئاڤا نیوز
یەکێک لەو دوورگانەی تورکیا کە لە کۆندا شوێنی ژیانی هاووڵاتییان بوو، ئێستا بووەتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو و دەورووبەر بە مین ڕووپۆشکراو، ئەویش دوورگەی ئیمرالییە کە ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستانی تێدا زیندانی کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێش ڕێککەوتنی لۆزان دوورگەی ئیمرالی شوێنی هاووڵاتییانی ئاسایی بوو کە داهاتی سەرەکیان لە ڕێگەی کشتوکاڵ و ماسیگرتنەوە دەست دەکەوت، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 1923 خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆ یۆنان گواسترانەوە، دوورگەکە بۆ ماوەیەکی زۆر کەسی لەسەر نەدەژیا.
جوگرافیای ناوچەکە: ڕووبەرووی دوورگەکە کەمتر لە 10 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و دەکەوێتە سەر دەریای مەرمەرە سەربە پارێزگای بورسای تورکیا.
زانیاریی زیاتر: ئیمرالی لەسەردەمە جیاوازەکاندا:-
-لەسەردەمی عوسمانییەکان بۆ دوورخستنەوەی کەسایەتییە سیاسییەکان و بنەماڵەی سوڵتانەکان بەکارهێنراوە.
- لە ساڵی 1935 بۆ یەکەمجار کەنیسەیەکی ئەو دوورگەیە کراوەتە زیندان و نزیکەی 50 کەسیان بۆ گواستووەتەوە.
- لە ساڵی 1961 عەدنان مەندەریس، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی تورکیا لەو دوورگەیە لە سێدارە درا.
- لە ساڵی 1999 سەرجەم ئەو کەسانەی لەو ناوچەیە زیندانی کرابوون گواسترانەوە بۆ زیندانەکانی دیکەی تورکیا.
- هەر لەساڵی 1999 عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' لەو دوورگەیە زیندانی کرا و زینداکە گۆڕدرا بۆ زیندانی تاکەکەسی.
- دوای فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر تورکیا، سێ زیندانیکراوی دیکە بۆ دوورگەکە گواستراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: ئیمرالی ئێستا ناوچەیەکی قەدەغەکراوە و دەورووبەری بە مین ڕووپۆشکراوە، تێپەڕبوون لە نزیک یاخود لە ئاسمانیشەوە قەدەغەیە، هێزیکی 700 کەسی تایبەت چاوەدێری بەردەوامی دوورگەکە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژئاوای كوردستان كۆمەكی مرۆیی پێشكەش بە دانیشتووانی سوەیدا دەكات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە بەهۆی برسێتییەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 162 کەس