ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی دیاری قاعیدە لە سووریا ڕادەگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 شوبات

هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەوتی لە سووریا
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، کوژرانی سەرکردەیەکی دیاری ڕێکخراوێکی سەر بە قاعیدە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە هێرشێکی ئاسمانیدا ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: هێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە عێراق و سووریا پاڵپشتی سەرەکی و ڕاستەخۆی هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" هێزەکانیان لە 15ی شوبات لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هێرشێکی ئاسمانی وردیان ئەنجامدا و لە ڕێگەیەوە بەرپرسێکی دیاری ڕێکخراوی "حوراس دین"ی سەر بە قاعیدەیان کردە ئامانج، کە بەرپرسی دارایی و لۆجیستی ڕێکخراوەکە بووە.
- ئەم هێرشە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی هێزەکانی ئەمریکا، لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا، بۆ لەنێوبردنی هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ پلاندانان و ڕێکخستن و جێبەجێکردنی هێرشەکان دژی هاووڵاتییانی مەدەنی و سەربازانی ئەمریکی و هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە و دەرەوەی وڵات.
- مایکل ئێریک کۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەردەوام دەبین لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان بە مەبەستی بەرگریکردن لە نیشتمانی خۆمان و لە ژیانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران: تاران چۆڵ بکەن هێرش دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنتڕۆڵمانە