حیزبوڵڵای لوبنان بە ڕێوڕەسمێکی ملیۆنیی تەرمی حەسەن نەسروڵڵا بەخاک دەسپێرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 شوبات

شوێنی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا دەکرێتە مەزارگەیەکی گەورە
ئاڤا نیوز
ئامادەکارییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ بەخاکسپاردنی هەردوو ئەمینداریی پێشووی بەردەوامن، حەسەن نەسروڵڵا لە بەیرووت و هاشم سەفیەدینیش لە باشووری لوبنان بەخاک دەسپێردرێن، یەکشەممەی داهاتووش بۆ بەخاکسپاردنیان ڕێوڕەسمی ملیۆنیی ڕێکدەخرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 27ی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو حەسەن نەسروڵڵای، ئەمینداری پێشووتر و 3ی تشرینی دووەمیی هەمان ساڵیش هاشم سەفیەدینی، ئەمینداری پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان، لە ئەنجامی بۆردوومانی چڕی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری بەیرووتی پایتەخت کوژران و لەو کاتەوە تا ئێستا لە شوێنێکی نهێنیی و بەشێوەیەکی کاتی بەخاکسپێردراون، بڕیاریشە 23ی ئەم مانگە هەردووکیان لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا بە خاک بسپێردرێن.
بینراو و بیستراو: مەزارگەکەی حەسەن نەسروڵڵا دەکەوێتە سەر ڕێگای کۆن و نوێی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیرووت، هاشم سەفیەدینیش لەسەر وەسییەتی خۆی لە شارۆچکەی دیر قانوونی باشووری لوبنان بە خاک بسپێردێت.
- شوێنی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا دەکرێتە مەزارگەیەکی گەورە و ڕۆژانە پێشوازیی لە هەزاران زیارەتکار دەکات.
لێدوانی فەرمی: بەوتەی عەلی زاهر، ڕێکخەری باڵای ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفیەدین هەردوو ئەمینداری پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان، جگە لە بەشدارییەکی فراوانی خەڵک، لە 79 وڵاتی جیهانەوە خەڵک بانگهێشتکراون و بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران