
سەرۆکی ئۆکراینا بۆ یەکەم جار دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو گەشتە ئەبوزەبی.
ئاڤا نیوز
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بۆ یەکەم جار دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو گەشتە ئەبوزەبی.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕاگەیاند و سعوودیە یەکەم وێستگەی کۆبوونەوەکانی هەردوو سەرۆک دەبێت، چاوەڕوانیش دەکرێت ئیمارات ببێت بە بەشێک لە گفتوگۆی ئاشتی و لایەنێکی سەرەکی لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، لە ڕابردوودا ئیمارات نێوەندگیری و سەرپەرشتی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا کرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: نووسینگەی فەرمی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی ئۆکراینا گەڕاندنەوەی دیلەکانە بۆ نیشتمان،سەرنج دەخەینە سەر وەبەرهێنان و هاوبەشی ئابووری و فراوانکردنی هاوکارییە مرۆییەکان.
زانیاریی زیاتر: بە پێچەوانەی سەردانی سەرۆکەکان بۆ ئیمارات، هیچ دەزگایەکی فەرمی ئیمارات تاوەکو ئێستا باسی لە سەردانەکەی زیلێنسکی نەکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران