
عەلی خامنەیی ڕێبەری گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
عەلی خامنەیی ڕێبەری گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتانی زلهێز ڕاهاتوون ئیرادەی خۆیان بسەپێنن و ناوچەکان داگیربکەن.
وێنە گەورەکە: هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئێران و لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵکی غەززە لە لایەن وڵاتانی عەرەبی، کاردانەوەی توندی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی ڕێبەری گشتی ئێران ڕایگەیاند:
٠ ئەمڕۆ هیچ نیگەران نین سەبارەت بە بەرگریی سەخت یان هەڕەشە سەربازییەکانی دوژمن، ئێران خاوەنی توانایەکی بەهێزە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو جۆرە هەڕەشانە، لە ئاستێکی بەرزدا ئاسایش بۆ گەلەکەی دابین دەکات.
٠ وڵاتانی زلهێزی خۆبەزلزان ڕاهاتوون کە ئیرادەی خۆیان بسەپێنن و دەڵێن ئەم شوێنەمان پێ بدە و ناوی ئەو شوێنە بکەنە سەر ناوی ئێمە.
٠ ئەو وڵاتانە کردارەکانیان زۆر خراپ و قێزەونن، تاڵانکردنی سامانی گەلان یەکێکە لە تاوانە گەورەکان کە لەلایەن زلهێزە خۆبەزلزانەکانەوە ئەنجامدراوە، لە سەرووی هەمووان ئەمریکا و ئیسرائیل.
باکگراوند: دۆخی ئێستای ناوچەکە ناڕوونە و ئیسرائیل دەیەوێت چیتر دەسەڵاتی حەماس لە غەززەدا نەمێنێت و ئەمریکاش دووپاتیکردووەتەوە کە پاڵپشتی هەر هەنگاوێک دەکات ئیسرائیل بیگرێتەبەر.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران