وەزارەتی دادی عێراق پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان لە ڕۆژنامەی وەقائع بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 18 شوبات

ڕۆژنامەی "وەقائیع"
ئاڤا نیوز
هەر سێ یاسای لێبوردنی گشتیی و باری کەسیی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لەڕۆژنامەی "وەقائیع" بەفەرمی بڵاوکرایەوە، بەمەش هەرسێ یاساکە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دادگەی فیدڕاڵی بڕیاریدا فەرمانە سالارییەکەی هەڵبوەشێنێتەوە سەبارەت بەڕاگرتنی کارکردن بەم سێ یاسایە و سکاڵاکانیشی دژی یاسای گەڕانەوەی موڵک و باری کەسی و لێبوردنی گشتیی ڕەتکردەوە، سەرۆککۆماری عێراق، رۆژی 13-2-2025 هەر سێ یاسای 'لێبووردنی گشتیی، باری کەسیی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان'ـی پەسند کرد.
لێدوانی فەرمی: هەیفا شوکر مەحمود، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 18-2-2025 وەزارەتی دادی عێراق بەفەرمی دەقی هەرسێ یاسای 'لێبووردنی گشتیی، باری کەسیی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان' لە ڕۆژنامەی وەقائع بڵاوکردەوە، بەمەش لە 21-1-2025 ـەوە هەر سێ یاساکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
- جگە لەو سێ یاسایە دەقی هەمواری یاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 لە ڕۆژنامەکە بڵاوکرایەوە، تاوەکو حکومەت دەستکراوەبێت بۆ جێبەجێکردنی.
بۆچی گرنگە: ئەوەی گرنگە بۆ کورد گەڕانەوەی خاوەندارێتی زەوی و زاری هاووڵاتییانی کوردە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کەرکووک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە