وتەبێژی ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق بۆ ئاڤا: دەکرێت دامەزراندنی یەکەمەکان کوردستانیش بگرێتەوە
- عێراق
- 18 شوبات

ژمارەیەک دەرچووی زانکۆ
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاری دامەزراندنی پێنج هەزار و 903 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵای پەسەندکرد، بڕیارەکە ئەوانەش دەگرێتەوە کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستانن، بەڵام دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
لێدوانی فەرمی: سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئەمڕۆ بڕیاری دامەزراندنی پێنج هەزار و 903 کەس لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق و خاوەن بڕوانامەکانی ماجستێر و دکتۆرا لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی دامەزراندنی ئەم توێژە دەرچوو، بڕیارەکە ئەو سێ یەکەمانەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.
- بەگوێرەی یاسای بودجە لە قۆناغی یەکەمدا و بەیەک وەجبە، 31 هەزار کەس لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق و خاوەن بڕوانامەکانی ماجستێر و دکتۆرا دامەزرێنران کە بۆ ساڵانی دارایی 2021 و 2022 و 2023 بوو.
- بۆ ساڵی 2024، شەش هەزار و 500 پلەی وەزیفی بۆ سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا تەرخانکراوە و ئەمڕۆ بڕیاری دامەزراندنی پێنج هەزار و 903 کەسیان دەرچوو.
- پەیوەست بە قۆناغی سێیەمیش، وتەبێژی ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق وتی، لە سێ مانگی داهاتوودا قۆناغی سێیەمی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا ڕادەگەیێنن کە هەشت هەزار پلەی وەزیفی لەخۆدەگرێت.
- لەبارەی سێ یەکەمەکانی کوردستانیش، دەکرێت بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام ئەم بڕیارە پێویستی بە ڕێککەوتن و هەماهەنگی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون