نقومکردنی کەشتییەک لەلایەن حووسییەکانەوە مەترسیی کارەساتی ژینگەیی دروست دەکات
- ژینگە
- 2024-03-05

ئەو کەشتییە بەریتانییەی کە حووسییەکان کردیانە ئامانج - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی کەشتییەکی بەریتانی لەلایەن حووسییەکان بە مووشەک کرایە ئامانج و نقومی دەریای سوور کرا، بەهۆی ئەو ماددانەی کە کەشتییەکە هەڵیگرتبوون، مەترسیی کارەساتی ژینگەیی لە ئارادایە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: نزیکەی 20 ڕۆژ بەر لە ئێستا کەشتییەکی بەریتانی لەلایەن حووسییەکانەوە لە دەریای سوور کرایە ئامانج، دوای نقومبوونی کەشتییەکە ئەوە ئاشکرا کرا کە ئەو کەشتییە هەڵگری پەینی نیتراتی ئەمۆنیۆمە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەو کەشتییە 20 هەزار تۆن لە پەینی کیمیایی، فۆسفات و چەند ماددەیەکی دیکەی هەڵگرتبوو، ئێستا کە بە ئاوی دەریای سووردا بڵاوبووەتەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ زیانەکانی فراوانتر دەبن.
زیانە سەرەکییەکان: تێکەڵبوونی ئەم ماددە کیمیاییانە دەبێتە هۆی لەنێوچوونی هەزاران گیانەوەری ئاوی و پیسبوونی ئاو بە پانتایی 100 کیلۆمەتر، هەروەها کارەساتێکی ژینگەیی دروست دەکات کە لە مێژووی یەمەن و ناوچەکەدا ڕووینەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

سەفین تەها
Output Manager
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات