
دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان چاوەڕوانی دامەزراندنن، وێنە: گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوی دەرچووانی بەشی پزیشکییەکانی بە مەبەستی دامەزراندن ئاراستەی بەغدا کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20-2-2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە نووسراوی ژمارە (4004) کە واژۆی ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە، ناوی ژمارەیەک دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی ئاراستەی بەغدا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ناوی دوو هەزار و 269 دەرچووی بەشە پزیشکییەکان لەگەڵ چەندین دێکۆمێنت و بەڵگەنامەی فەرمی، بە مەبەستی دامەزراندن ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کراوە.
زانیاریی زیاتر: لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی عێراق، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ناوەکانی ڕادەست کردووە، تا لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عێراق دابمەزرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ناوانەی ڕادەستکراون دەرچووی ساڵی خوێندنی 2023-2024ی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانن، بەڵام نیشتەجێی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت