
کەسێک پەتی سێدارەی بەدەستەوەیە لەگەڵ دوو میدیاکار و ژمارەیەک خەڵک لەدواوە دەرکەوتوون
ئاڤا نیوز
هەردوو 'ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران' کە بارەگای سەرەکی لە نەرویجە و ڕێکخرای فەرەنسیی 'هەمووان لە دژی سزای لە سێدارەدان' ڕایانگەیاند، لە ساڵی 2024ـدا لە ئێران لانیکەم 975 کەس لەسێدارە دراون.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: لەو ژمارەیە 4 کەسیان لە شوێنە گشتییەکان و بە بەرچاوی خەڵکەوە لە سێدارە دراون و 31 کەسیشیان ژن بوون کە لە 17 ساڵی ڕابروودا ئەمە یەکەمجار لە ساڵێکدا ئەو ژمارە زۆرە لە ژن لەسێدارە بدرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی ڕێکخراوەکان ئەمە بەرزترین ئاستی لەسێدارەدانە لە وڵاتە لەوەتەی ساڵی 2008ـەوە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران دامەزراوە و دەستی بە تۆمارکردنی لەسێدارەدانەکان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵێک پێشتر، واتە ساڵی 2023ـدا 834 کەس لەسێدارە دراوە و لە ساڵی 2024ـدا ئەم ژمارەیە بە ڕێژەی 17% زیادی کردووە.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی ساڵی 2025ـیشدا تا ئیستا لانیکەم 121 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی یاساکانی ئێران، تاوانەکانی وەک کوشتن، دەستدرێژیی تووندوتیژی و تاوانەکانی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕوودەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: تاوەکو ئیسرائیل لە سووریا نەکشێتەوە دانوستانی ئاشتی ناکەین