
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نیشتمانی سووریا. وێنە - ئاژانسی سانا
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نیشتیمانیی سووریا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بە بەشداری 600 کەسایەتی لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵاتەکەوە، کۆنگرەی نیشتیمانیی سووریا بەڕێوەدەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 11 ڕۆژ لە پێکهێنانیی و 30 کۆبوونەوەی لەگەڵ چوار هەزار کەس لە پارێزگاکانی سووریا، لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نیشتیمانیی سووریا ئەمڕۆ کۆتایی بە کارەکانی هێنا و لە بەیانییەوە بانگهێشتنامە بۆ بەشداربووانی کۆنگرەکە دەنێرێت.
لێدوانی فەرمی: حەسەن دغێم، وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نیشتیمانیی سووریا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لە کۆنگرەکەی ڕۆژی سێشەممەدا دۆسییەکانی داهاتووی سووریا، ڕاگەیاندنی دەستوورێکی کاتی، چاکسازی ئابووری دەوڵەت، دووبارە ڕێکخستنەوەی دامەزراوە حکومییەکان، دادپەروەری قۆناغی ڕاگوزەر و ئازادییە گشتی و مەدەنی و سیاسییەکان زۆرترین کۆدەنگی لەسەر بووە و دەبنە بەشێک لە کارنامەی کۆنگرەکە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆنگرەکەدا گفتوگۆ لەسەر دامەزراندنی دەستەی گشتی دەکرێت بۆ دیاریکردنی ئەندامانی حکومەتی ڕاگوزەر کە تەمەنی ئەم حکومەتەکەش هەر لە کۆنگرەکەدا یەکلایی دەکرێتەوە، بۆ بەشداریکردنیش لە کۆنگرەکە گفتوگۆکان لەگەڵ هەسەدە و ئەنەکەسە بەردەوامن تا نوێنەریان لە کۆنگرەی نیشتمانیی سووریادا هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران