وەزیری بەرگریی عێراق: پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و ھەڕەشەیە بۆ سەر عێراق
- عێراق
- 26 شوبات

سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی عێراق ڕایدەگەیێنێت، پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و ھەرەشەیە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، نەهێشتنی پەکەکە پێویستی بە بڕیارێکی یەکگرتووی سیاسی لەنێوخۆدا هەیە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی حەدەس ڕایگەیاند: لەبارەی دۆسیەی پەکەکە ڕێککەوتنێکی ئەمنیمان لەگەڵ تورکیا واژۆ کردووە، دوای ئەوەی ئەو ڕێککەوتنەمان خستە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و ئەنجوومەنی وەزیران، پەسندکرا و هەندێک هەمواری تێدا کراوە و بۆ لایەنی تورکیامان ناردووەتەوە، چاوەڕێی وەڵامی لایەنی تورکیاین.
زانیاریی زیاتر: سابت عەباسی دەشڵێت، مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی پەکەکە پێویستی بە بڕیارێکی یەکگرتووی سیاسی هەیە و پێویستیش دەکات ئەو بڕیارە بدرێت، چونکە پەکەکە هەڕەشەیان بۆسەر ئێمە بە تایبەت لە ناوچەکانی نەینەوا و کوردستان بوونەتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "حکومەتی عێراق پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە و بارەگاکانیشی بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داخستووە، بەڵام بڕیاری سیاسی بۆ چارەسەرکردنی یان شەڕکردن لە دژیان، پێویستی بە بڕیاری سیاسیی نێوخۆیی هەیە لەلایەن سەرجەم لایەنەکانەوە".
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: سەبارەت بە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کوردستان لەلایەن ئێرانەوە بۆ لێدان لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران. سابت عەباسی دەڵێت: زمانی هەڕەشە ڕەتدەکەینەوە، ڕێگەش نادەین خاکمان بەکاربهێنرێت لە دژی هیچ یەکێک لە وڵاتانی دراوسێمان، لە هەمان کاتدا ڕێککەوتنی ئەمنی لەنێوان بەغدا و تاران هەیە و لە بواری جێبەجێکردندایە، لە ڕێگەی ئەو ڕێککەوتنەوە دەتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات