ئاژانسی وزەی ئەتۆم: بەرەوپێشچوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کێشەکە گەورەتر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 شوبات

بنکەیەکی ئەتۆمی ئێران. وێنە - ئاژانسە جیهانییەکان
ئاڤا نیوز
ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هۆشداری دا لە بەرەوپێشچوونی پرۆگرامی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا نیشانداوە، بەڵام ئەو وڵاتە بەردەوامە لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
لێدوانی فەرمی: گرۆسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ کردووە و ڕایگەیاندووە:
٠ هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی حکومەتی ئێران نەبووە، بەڵام هیوادارە ئەو ئاراستەیە بەم زووانە بگۆڕێت.
٠ لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران کێشەکە نەک بچووکتر دەبێتەوە، بەڵکو زیاتر گەورە دەبێت.
٠ تێڕوانینی جددی ئەوەیە کە هیچ بابەتێکی شاراوە لەنێوان هەردوولادا نییە.
زانیاری زیاتر: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە راپۆرتە نوێیەکەیدا کە لە 28ـی شوبات بڵاوکرایەوە هۆشداری دا کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرزی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە و ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت ئەوا یۆرانیۆمی عەمبارکراوی ئێران لە ڕووی تیۆرییەوە بەس دەبێت بۆ دروستکردنی شەش بۆمبی ئەتۆمی.
باکگراوند: مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە 17ـی شوبات گوتی ترەمپ ئامادەیە دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بکات تەنها بەو مەرجەی تاران بەتەواوی واز لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زریانی تۆز و خۆڵ لە سووریاوە ڕوو لە بەشێکی عێراق دەکات