
سەرۆکوەزیران بارزانی لە داڤۆس - ئەرشیف
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی بەرەو داڤۆس بەڕێکەوت، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چەندین دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ چەندین سەرکردە و کەسایەتیی جیهان دەبێت.
بۆچی گرنگە: سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆڕبەندەکەدا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئاییندەی عێراق و ناوچەکە بە گشتی هەیە، تاوتوێ دەکات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرۆکوەزیران بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە 15-01-2024 بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.
لەلایەکی دیکەوە: شاندی هەرێمی كوردستان لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی کوردستان پێکهاتووە کە یەکەمجارە بەشداری لە داڤۆس دەکەن، هەروەها بە دەستپێشخەری و ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی، ماڵی کوردستان لە داڤۆس دەکرێتەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: کۆڕبەندەکە ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانی (بونیادنانەوەی متمانە) دەبەسترێت و چەندین تەوەری تایبەت بە وزە و سیستەمی بانکی و ژیری دەستکرد و چەند پرسێکی سیاسی هەنووکەیی، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و جیهان کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکانیدا، چەندین تەوەر و پرسی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی تاوتوێ دەکات، لەوانەش پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا، هەروەها بڕیارە لە پانێلێکیش بەشدار بێت کە تایبەتە بە ململانێ و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار