
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر
ئاڤا نیوز
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر داوا دەکات دەست بەبوونیادنانەوەی غەززە بکرێتەوە، بەڵام بەبێ ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان.
چی ڕوودەدات: لەمیانی کۆبوونەوەیەکی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککماری میسر لەگەڵ دوبراڤکا سویکا، کۆمیساری یەکێتیی ئەوروپا باس لە پێشهاتەکانی غەززە کران و جەخت لە هەماهەنگی و خستنەگەڕی هەوڵەکان کرایەوە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە غەززە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر ڕایگەیاند، پێویستە دەست بە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بکرێت بەڵام بەبێ ئاوارەبوونی فەلەستینیەکان.
بۆچی گرنگە: میسر یەکێکە لە نێوەندگیرانی ئاگربەستی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی ڕاگواستی دانیشتووانی غەززەی بۆ میسر و ئوردن کرد، بۆ ئەم بابەتەش لووتکەی عەرەبی لە قاهیرە لەم هەفتەیە بەڕێوەدەچێت و پێشهاتەکانی غەززە و پێشنیازی ترەمپ تاوتوێ دەکرێت.
باکگراوند: دوای دەستبەکاربوونی، ترەمپ پلانی چۆڵکردن و ڕاگواستنی دانیشتووانی کەرتی غەززەی خستەڕوو، بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە میسر و ئوردن کرد فەلەستینییەکانی نیشتەجیێی غەززە بگوازنەوە وڵاتەکانیان، بەڵام هەردوو وڵات ئەم پێشنیازەی ترەمپیان ڕەتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران