
سەربازێکی هێزی ئەمریکا
ئاڤا میدیا
ئەمریکا ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕوونەوەی داعش دەکات. بە نیازە هەزار و 500 سەربازی دیکە بۆ عێراق و سووریا بنێرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ویلایهتی نیوجێرسی ئهمریكا، ئاههنگێكی بهخۆوه بینی كه تایبهت بوو به ماڵئاوایكردن له ههزار و 500 سهربازی ئەو وڵاتە. بڕیارە ئەو سهربازانه بچنه پاڵ ئهو هێزانەی ئهمریكا كه له عێراق و سووریا لهدژی داعش شەڕ دەکەن. بهر له ناردنیشیان، ئەو ههزار و 500 سهربازه به مهبهستی راهێنان پێکردنیان ڕهوانهی بنكهی فۆرت بلیس له ویلایهتی تێكساس دهكرێن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا لە ناوخۆی عێراقدا ناڕەزایەتییەکی گەورە لەلایەن سەرکردە سیاسییەکان بە تایبەت لایەنە شیعەکان، دژ بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراقدا هەیە، لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و حەماس، لە 17ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، ئەمریکا لە عێراق و سووریا رووبەڕووی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بووەتەوە. بەپێی قسەی پێنتاگۆن تاوەکو ئێستا زیاتر لە 130 هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانیان لەو دوو وڵاتەدا. لە بەرامبەریشدا ئەمریکا چەندین جار لە ناوخۆی عێراق و سووریادا بنکە و بارەگاکانی گرووپە چەکدارەکانی کردووەتە ئامانج، بەهۆی ئەمەشەوە داوا دەکرێت "هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بچنە دەرەوە".
زانیاریی زیاتر: ئەو ئاهەنگە سەربازیەی نیوجێرسی ئەمریکا، له ساڵی 2008ەوە تاوەکو ئێستا بە گهورهترین كۆبوونهوهی سهربازانی پاسهوانی نیشتمانیی ئهمریكا دادهنرێت، جێگریكردنی ئهم هێزانه له چوارچێوهی "ئۆپەراسیۆنی ئیرادهی پتهو"ـی هێزی هاوپهیمانیی نێودهوڵهتیدایه كه له ساڵی 2014 پێکهێنرا و ئهمریكا سهرۆكایهتیی دهكات بۆ روبهرووبونهوهی داعش له ڕۆژهەڵاتی ناوهڕاست.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی هەینی 5-1-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەمیانی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی چوارەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی حەشدی شەعبی لە بەغدا، سەرکۆنەی هێرشی ئەمریکای بۆ سەر بارەگای حەشدی شەعبی کرد و ئاماژەی بەوە کرد "سەرقاڵی دیاریکردنی وادەیەکین بۆ کشانەوەی یەکجارەکی هێزەکانی هاوپەیمانان و هیچ هۆکارێک نییە بۆ بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی لە وڵاتدا".
باکگراوند: ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی داعش، کە لە ساڵی 2014 پێکهێنراوە، دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق و نزیکەی 900 سەربازیشی لە سووریا جێگیر کردووە. ئێستاش بەرپرسانی واشنتۆن دەڵێن: مانەوەی ئەو هێزانە ئامانج لێی ڕاوێژکردنە بە هێزە ناوخۆییەکان و هاوکاریکردنیانە بۆ رێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار