تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای كەركووک بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ڕێكدەخرێتەوە
- کوردستان
- 4 ئازار

تۆماری دەنگدەران
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی ئەو لیژنەیە دەكات كە ئەركی وردبینی و ڕێكخستنەوەی تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای كەركووكی پێ سپێردراوە.
وێنە گەورەكە: ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووە كە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، ئێستا كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیی پارێزگاكان سەرقاڵی وردبینیكردن و ڕێكخستنەوەی تۆماری دەنگدەرانە، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی تایبەتمەند بۆ پێداچوونەوەی تۆمارەكان پێكهێنراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و لیژنەی وردبینی تۆماری دەنگدەران كۆبوونەتەوە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕێكارەكانی حكومەت بۆ وردبینیكردنی تۆماری دەنگدەران و ئامادەكارییە پێویستەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.
پەیوەست بەم بابەتە: بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە 12ـی ساڵی 2018ـی هەمواركراو، دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەبێت 45 ڕۆژ بەر لە كۆتاییهاتنی خولی ئێستای پەرلەمانی بێت، بەو پێیەش بێت؛ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق پێچەوانەی یاسای كارپێكراوە، سەرەڕای ئەوەش بڕیاری كۆتایی لەبارەی دیاریكردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەلای سەرۆكوەزیرانی عێراقە، ئەوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ