
بووک دەچێتە ماڵەوە و دوای خۆگۆڕین بەردەوام دەبێت لە ئاهەنگەکەی؛ سەرچاوە: redes sociales
ئاڤا نیوز
ژنێکی مەکسیکی سێ پیاو بەکرێ دەگرێت بۆ ئەوەی جلی بووکێنی بووکەکەی بشێوێنن و ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی هەڵبووەشێننەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتێکدا بووکەکە لە دەرەوەی ئەو کڵێسایە وەستابوو کە بڕیار بوو ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە تێیدا بەڕێوەبچێت، سێ پیاو دێن و بۆیەی سوور بە جلیدا دەڕژێنن، هەمووشی بە ڤیدیۆ تۆمار دەکەن، کە ڕەنگە وەک بەڵگە بۆ خەسووی ببەنەوە، چونکە ئەمە پلانی خەسوو بووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیرییەکە.
زانیاری زیاتر: ئەمە یەکەمجار نەبووە ماڵی زاوا بە ڕێگای جیاواز هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیرییەکە بدەن، برایەکانی زاواش چەندجارێک لەڕێگەی هەژماری ساختەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەیان لە کچەکە کردووە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەوەی دەگوترێت ماڵی زاوا خاوەن کۆمپانیان و کچەکەش لە خێزانێکی هەژارە، بۆیە بە هاوسەرگیرییەکە ڕازی نین.
ئەمەش بزانە: بووکەکە دوای لەبەرکردنی جلێکی نوێ گەڕاوەتەوە مەراسیمەکە و هاوسەرگیرییەکە سەری گرتووە، بۆیە خێزانی زاوا کوڕەکەیان لە کۆمپانیاکەیان دەرکردووە و چەندین پرۆپاگەندەشیان لەسەر بووکەکە بڵاوکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز