
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە لە تورکیا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا داوای مافە دەستوورییەکانی کورد لە تورکیا دەکات و دەڵێت، لە دەستووری نوێی تورکیا پێویستە وشەی "تورکەکان" لاببرێت، زمانی کوردی وەک دووەم زمانی فەرمی دەوڵەت بناسێنرێت و تابلۆکان جگە لە زمانی تورکی بە کوردی بنووسرێن.
چیرۆکی سەرەکی: داودئۆغلو هۆکاری دروست بوونی کێشەی کورد بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە لە تورکیا "تورک بوون بە ڕادەیەک تۆخ کراوەتەوە وای کرد کوردەکان هەستنەوە و بڵێن ئێمەش کوردین و هەین"، داودئۆغلو پێی وایە پێویست ناکات لەسەر وشەی هاوڵاتیبوونی و کورد و تورک کێشە دروست ببێت و جیاکاری بکرێت. لەبەر ئەوەی هیج جیاوازییەک نییە لە نێوان ئەو دوو نەتەوەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم قسانەی داودئۆغلو لە دوای بڵاوکراوەکەی بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا دێت کە داوای کرد گۆڕانکاری لە وشەی "هاووڵاتیبوون" لە دەستووری نوێی تورکیا بکرێت. ئەمەش کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکی پارتی ئایندە لە پڕۆگرامێکی کەناڵی سۆزجو گوتی: من جیاوازییەک لە نێوان "وشەی هاووڵاتی تورک و هاووڵاتی تورکیا نابینم". لە سەردەمی کۆمارییەکان و بە تایبەتی لە قۆناغی 12ـی ئەیلولدا، پێناسەیەکی وەها بێمانا لە سەر بنەمای نەتەوەیی بۆ تورک کرا کە لە بەرامبەردا پێکهاتەیەک سەریهەڵدا کە دەیگوت "منیش کوردم". پێویست بە ئەمە ناکات. ئەگەر دەستەواژەی تورک بە شێوەیەکی دروست بەکارهاتبا بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیانی کۆماری تورکیا بگرێتەوە، ئەوا ئەم شتە نەتەوەییانە لە تورکیا بوونیان نەدەبوو.
زانیاریی زیاتر: داود ئۆغلۆ هاوکات داوایکرد کە لە دەستووری نوێی تورکیا پێویستە وشەی "تورکەکان" لاببرێت، زمانی کوردی وەک دووەم زمانی فەرمی دەوڵەت بناسێنرێت و تابلۆکان جگە لە زمانی تورکی بە کوردی بنووسرێن.
کارادنەوەکان: ئەم قسانەی دادوئۆغڵو کاردانەوەی توندی تورکە نەتەوەپەرستەکانی لێکەوتەوە، لە سۆشیال میدیا هێرشێکی میدیایان لە دژی دەستپێکردووە و دەڵێن: "بەداخەوە بۆ تورکێکی وەک داودئۆغڵو و نابێت وڵات بۆ ئەمانە جێبهێڵرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟