
ئاڤا دیجیتاڵ
کارەکانی 54ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس دەستیپێکرد، بۆ یەکەمجار لە مێژووی كۆڕبەندەکە ماڵی كوردی له داڤۆس دەکرێتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، شاندێكی باڵای وهبهرهێنهرانی كوردستان کە پێکهاتوون لە 11 وهبهرهێنهری گهوهری كوردستان لەخۆدەگرێت، سەدان سەرۆک و کاربەدەستی وڵاتانی زلهێز لە داڤۆس کۆبوونەتەوە، جگە لەوەی هەزار و 600 گەورە بازرگانی جیهان هاتوون بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان نیشان بدەن و ڕێککەوتنی گەورەی بازرگانی بکەن.
زانیاریی زیاتر: کوردستان حەسەن، نێردراوی ئاڤا میدیا لە داڤۆس ئاماژەی بەوە دا، لەنێو ماڵەکانی وڵاتانی جیهان لە داڤۆس، ماڵێکی خنجیلانە کە لەسەر گۆشەیەکی نووسراوە "چایەکی کوردی بخۆرەوە" بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران بارزانی و چاودێری ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان کراوەتەوە، بە ئامانجی برەودان بە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان. ئەم ماڵە لە هەشتی بەیانییەوە کراوەتەوە تاوەکو 11:00ـی شەو دەرگای بۆ میوانان واڵا دەبێت، لەو ماڵەدا چای کوردی، چەرەزاتی کوردی پێشکەش دەکرێت و کۆمەڵێک وێنە و تابلۆی سەرنجڕاکێشی کوردستان هەڵواسراون بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بازرگانان و نوێنەری وڵاتانی جیهان "هەرچەندە پلەی گەرمی داڤۆس 3 پلە لەژێر سفرە، بەڵام نەبووەتە هۆی دامرکاندنەوەی گەرموگوڕی ئامادەبووانی ئەم کۆڕبەندە."
گۆشەیەکی دیکە: لەسەر ئەرکی حکومەتی سویسرا، پێنج هەزار سەربازی بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆڕبەندەکە داناوە، جگە لەوەی پەرلەمانی بەریتانیا نزیکەی سێ ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ پاراستنی ئاسایشی زەمینی و ئاسمانی ناوچەکە.
ئەمەش بزانە: كۆڕبهندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس، لەژێر ناونیشانی "بونیادنانەوەی متمانە" لە 15 بۆ 19ـی کانوونی دووەمی 2024 بەڕێوەدەچێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدارە، له کۆڕبەندەکە سەرکردەکانی جیهان بەشدارن تێیدا بۆ داڕشتنی ئەجێندا جیهانی، ناوچەیی و پیشەسازییەکان، چاوهڕوان دهكرێت سەرۆکوەزیران بارزانی لهگهڵ زیاتر له 40 سهركرده و بهرپرسی كۆمپانیای جیهانیی کۆببێتەوە.
بابهتی ستراتیژییهكان: له ماڵی كوردستان له داڤۆس چهندین چالاكی به ههماههنگی لهگهڵ دهستهی وهبهرهێنانی كوردستان دەکرێت و كۆمپانیای گهوره بانگهێشتكراون. ئهمهش وهک پشتیوانییهک بۆ بەرزکرندەوەی ئاستی وهربهرهێنان له كوردستان.
باکگراوند: 54ـەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەرفەتێکی گرنگ دەڕەخسێنێت بۆ گرنگیدان بە بنەما بنەڕەتییەکانی "متمانە، شەفافیەت، یەکدەنگی و لێپرسینەوە"، زیاتر لە 100 حکومەت، زۆرینەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە گەورەکان، سەرکردەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پسپۆڕان، نوێنەرانی گەنجان، خاوەنکارە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی هەواڵ" پێشوازی لێدەکرێن، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ لە کۆڕبەندەکەدا دەگێڕێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 18 خولەک لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 28 خولەک لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان