
هێزەکانی ڕووسیا لەنێو خاکی سووریا. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسان ئاشکرای کرد، پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سووریا پەرەی سەندووە و هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتن دەدەن.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری دوو بەرپرسی باڵای ڕووسیا بڵاوی کردەوە، دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوولا پەرەی سەندووە، بڕیارە دانووستانەکانیان بۆ هێشتنەوەی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا دەستپێبکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی هەمان سەرچاوە، دانووستانەکانی ڕووسیا و سووریا بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لەناویاندا ملیاران دۆلار لە وەبەرهێنانی کەرتی گاز و پاراستنی بنکە سەربازییەکانە.
پێدراوە ڕاستەکان: ڕووسیا دوو بنکەی سەربازی لە سووریا هەیە کە بریتین لە؛ بنکەی ئاسمانی حمێمیم لە نزیک بەندەری لازقیە و بنکەی دەریایی تەرتوس لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست، ڕووسیا بەوە تۆمەتبار دەکرا کە بەردەوام هاوکاری ڕژێمی بەشار ئەسەد دەکات لە بەکارهێنانی ئەم بنکانە و بۆردومانکردنی هاووڵاتییانی سڤیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران