
پڕكردنهوهى ئۆتۆمبێلێكى گازوایل له وێستگهیهكى سووتهمهنى | AP
ئاڤا نیوز
ماوەیەکە بەهۆی نزیکبوونەوەی کاتی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، لە بازاڕی فرۆشتنی سووتەمەنی نرخی ڕۆن و گازوایل بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: ئاڤا میدیا لەگەڵ یەکێک لە فرۆشیارانی سوتەمەنی هەولێر قسەی کردووە، دەڵێت:
- ئەو کاتەی پەرلەمانی عێراق یاساکەی پەسەندکرد و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان گەرم بوو، هەر تۆنێک گازوایل 50 دۆلار سەرکەوت. هەر تۆنێک لە 390 دۆلار تا 440 دۆلار بەرز بووەتەوە.
- دوو ساڵ لەمەوبەر ئەو کاتەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرا، هەر تۆنێک گازوایل تا 700 دۆلار ڕۆیشت. ئێستاش ئەگەر نەوت هەناردە بکرێتەوە، لەماوەی چەند ڕۆژێک هەر تۆنێک گازوایل تا 500 دۆلار دەڕوات.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، پاڵاوگەکانی هەولێر هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گازوایل دەگەڕێننەوە بۆ کەمبوونەوەی نەوتی ڕەش لە بازاڕ، ئەگەر نەوت هەناردە بکرێتەوە، پاڵاوگەکان بە زەحمەت نەوتی ڕەشیان دەستدەکەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبازاڕی فرۆشتنی سووتەمەنی کوردستان چەندین جۆر گازوایل دەفرۆشرێن، تا ماوەیەک لەمەوبەر هەیان بوو لەلایەن پاڵاوگە نایاساییەکان بەرهەم دەهاتن، ئەوانە بەهۆی ڕێکارەکانی پارێزگا و دەستەی ژینگە نەماون، جۆرێکی دیکە گازوایلی کارە کە لە ڕووی کوالێتییەوە باشترین جۆرییەتی و نرخی لەوانی دیکە بەرزترە و هەر تۆنێکی تا 450 دۆلار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە زووترین کات هەر ئێستا تاران جێبهێڵن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەڵکشانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە