حووسییەکان کەشتییەک دەپێکن و کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-07

وێنەی ئەو کەشتییەی بۆردوومانکراوە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بۆردوومانی حووسییەکان لە کەنداوی عەدەن بەردەوامن؛ دوێنێ کەشتییەکیان بۆردوومانکردووە کە ئاڵای باربادۆسی پێوە بووە، بەڵام وازانراوە موڵکی لیبریا بووە.
چی ڕوویدا؟ ڕۆژی چوارشەممە، حووسییەکان کەشتییەکی گەورەی نێو کەنداوی عەدەنیان بە مووشەک بۆردوومان کرد، دوو کەس کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند: “حووسییەکان خەڵکی بێتاوانیان کوشت، بەهۆی مەترسییەوە کارمەندانی دیکە نێو کەشتییەکە، کەشتییەکەیان بە جێهێشتووە”.
لەلایەکی دیکەوە: ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “بەردەوام دەبین لەوەی بەرپرسیارێتی بە حووسییەکان هەڵبگرین، داوا لە حکومەتەکانی هەموو جیهانیش دەکەین هەمان شت بکەن”.
زانیاریی زیاتر: ئەمە پێنجەم مووشەکی دژەکەشتیی حووسییەکان بووە کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا هاوێشتوویانە؛ دووانیان بەر کەشتیی بازرگانی کەوتوون و ئەمریکاش سیانەکەی دیکەی تێکشکاندووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین پێشنیاز دەکات کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە مۆسکۆ بکرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بڕیارێک لەبارەی کۆچبەرانەوە دەدات
- بژاردە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
27 کەس لەمزگەوتێکی نایجیریا دەکوژرێن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 542 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی سەرخوار سەرقاڵی پیشەی ئاژەڵدارین
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر: بۆ ئاگربەست چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیل دەکەین
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کوژاراوانی کەرتی غەززە 62 هەزار کەسی تێپەڕاند
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس ڕەزامەندی لەسەر ئاگربەست داوە و هێشتا ئیسرائیل وەڵامی نییە