
شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای سووریا و پاشماوەی چەکدارانی بەشار ئەسەد
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەهۆی ئەو ئاڵۆزییەکانی سووریا و پێکدادانی نێوان پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا و هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆی سووریا، تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، 240 کەس کوژراون.
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ڕۆژە شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان سوپای سووریای نوێ و پاشماوەی چەکدارانی سەر بە بەشار ئەسەد لە لازقییە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بە هۆیەوە بە دەیان کەس کوژران. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤیش ئامارەکانی شەڕی ڕۆژی 7ی ئازاری بڵاوکردەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری، 155 هاووڵاتی لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای لازقییە لەسەر دەستی ئەندامانی وەزارەتی بەرگری و ئاسایشی ناوخۆ بە شێوەی مەیدانی گوللـەباران کراون.
- 7 هاووڵاتی لەهەردوو ناوچەی دویر و بەیت عانا سەر بە پارێزگای لازقییە.
- 24 هاووڵاتی لە گوندی شیر سەر بە پارێزگای لازقییە.
- 38 هاووڵاتی لە گوندی موختارییە سەر بە پارێزگای لازقییە.
- 7 هاووڵاتی لە شاری حەفە لە پارێزگای لازقییە.
- 2 گەنج لە ناوچەی یەحمور لە تەرتووس.
- شێخ شەعبان مەنسوور و کوڕەکەی لە ناوچەی سەلحەب لە حەما.
- 22 هاووڵاتی لە گوندی قەرقەس سەر بە پارێزگای لازقییە.
- 60 کەس، لەنێویاندا 10 ژن و 5 منداڵ لە شاری بانیاس.
لەلایەکی دیکەوە: لە ئەنجامی پێدادانی نێوان ئەندامی ئیدارەی ئاسایشی گشتی و وەزارەتی بەرگری لەگەڵ پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا 78 چەکدار لە هەردوولا لە دەورووبەری جەبلە و لازقییە کوژراون:
- 34 ئەندامی ئیدارەی ئاسایشی گشتی و وەزارەتی بەرگری.
- 42 چەکدار لە پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران