
دەیان چەکداری بەرەی مقاوەمەی عێراق لەکاتی ئەنجامدانی نمایشی سەربازی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، هێزە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق کاتی ڕادەستکردنی چەکەکانیان و هەڵوەشاندنەوەی خۆیان بۆ حکومەت دیاریکردووە.
وێنەگەورەکە: بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی عێراق، زیاتر لە 10 هەزار چەکدار لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کار دەکەن و پێداگرن لەسەر مانەوە لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت، ئەمەش جگە لە دەستەی حەشدی شەعبی کە زیاتر لە 250 هەزار ئەندام لەخۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: فادی شەممەری، ڕاوێژکاری سیاسیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی، حکومەتی عێراقیان ئاگادارکردووەتەوە کە دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق دەکشێنەوە ئەوان چەکەکانیان ڕادەستی حکومەت دەکەن و خۆیان هەڵدەوشێننەوە و ئەندامانیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تێکەڵ دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ڕاوێژکارەکەی سوودانی، ئاماژەی بەوەشکرد هێزە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە بەدەم بانگەوازەکانی حکومەت و چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاگربەست و دەستپێکردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار چوون.
ئەمەش بزانە: سەبارەت بە دەنگۆی گۆڕانکاری لە سیستمی دەسەڵات لە عێراق، شەممەری ڕەتیکردەوە و بە درۆیەکی پێکەنیناوی ناوی برد و وتی "ئەوەی باوەڕ بەو پروپاگەندانە بکات کە لە سوشیال میدیاکانەوە بڵاو دەکرێنەوە سەبارەت بە بابەتی گۆڕانکاری لە عێراق، کەسێکی گەمژەیە"
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری خەلیفەی داعش لە عێراق کوژرا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت