کۆشکی سپی پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات: دوو بژاردەتان لەبەردەمە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 ئازار

کۆشکی سپی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
واشنتن وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ڕەتکردنەوەی بانگەوازەکەی ترەمپ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەداتەوە و دوو بژاردە دەخاتە بەردەم تاران.
چیڕۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ناردووە و تێیدا ئامادەیی واشنتنی بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەو وڵاتە دەربڕیووە، بەڵام ئێران ڕەتیکردەوە نامەیەکی لەم جۆرەی بەدەست گەیشتبێت و تاران هەر زوو ڕایگەیاند، لەژێر هەڕەشە تووندەکان دانوستاندن ناکات.
لێدوانی فەرمی: برایان هیوز، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، "هیوادارین حکومەتی ئێران بەرژەوەندییەکانی خەڵکەکەی و ڕژێمەکەی بخاتە سەرووی تیرۆرەوە."
بۆچی گرنگە: چەندین ساڵە هەواڵی دانوستاندنی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام چاوی میدیاکارانی لەسەرە، بەڵام زۆرینەی کات هەوڵەکان بێ ئەنجام ماونەتەوە، ئێرانیش لەسەر هەڵوێستی خۆی سوورە و بە هیچ شێوەیەک دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا ناکات و بە ڕاگرتنی بهرنامهی ئهتۆمییەکەی ڕازی نابێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هیوز دەشڵێت، ئیدارەی ترەمپ، "دەتوانێت لە ڕێگەی سەربازییەوە یان لە ڕێگەی دانوستاندن مامەڵە لەگەڵ تاران بکات''
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران