فایلی خەڵک؛ دوای بەدواداچوونی ئاڤا کێشەی کارەبای گەڕەکێکی هەولێر چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 9 ئازار

ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە گەڕەکی کانی لە هەولێر کێشەی کارەبای نیشتمانی هەیە، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر- یەک لەوبارەیەوە دەڵێت، "کێشەکەمان دۆزیەوە و چارەسەری دەکەین".
بابەتی سەرەکی: دانیشتووانی گەڕەکی کانی لە هەولێر زیاتر لە سێ ڕۆژە کارەبایان نییە، داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات.
لێدوانی فەرمی: تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر - یەک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: توانیمان ئەمڕۆ کێشەکە بدۆزینەوە، ئەویش گرفتێکی تەکنیکییە لە فیدەرێکی ژێر زەوی، بۆیە کارەبای فیدەرەکەمان بۆسەر فیدەرێکی دیکە بەشێوەیەکی کاتی گواستەوە.
زانیاریی زیاتر: سێ کاتژمێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە پێویستە، دواتر کارەباکە جارێکی دیکە دەگوازرێتەوە بۆ فیدەری سەرەکی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا گەڕەکی کانی بەشێوەیەکی کاتی کارەبای نیشتمانی هەیە، دوای چاککردنی ئەو فیدەری تێکچووە، دۆخی کارەبا لەو گەڕەکە ئاسایی دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟