
گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وشکانییەوە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ كاروانێكی دیكەی حاجیان كە ژمارەیان 170 هاووڵاتییە، لە شاری مەددینە بەڕێكران و هەر ئەمشەو دەگەنەوە خاكی كوردستان، پرۆسەی گەڕاندنەوەی سەرجەم حاجیانیش لەڕێگەی وشكانی بەردەوام دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: جەنگ و پێشهاتەكانی ناوچەكە لە سەروبەندی گەڕانەوەی حاجیانی كوردستان و عێراق بوو لە خاكی سعوودیەوە، كە زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە ئاسمانی خۆیان بەڕووی گەشتەكان داخستووە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بەهاناچوونیانەوە، هەرزوو سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، هاتە سەر خەت و لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و دەستەی گشتیی حەج و عومرەی عێراق، بڕیاردرا بە دابینكردنی پاس بۆ سەرجەم حاجیان لەپێناو گەڕاندنەوەیان بەڕێگەی وشكانی.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو حاجیيانەی کە بە ڕێگەی وشکانی گەشتی سعودیيەیان کردبوو، ژمارەیان ههزار و 646 كهس بوو، ڕۆژی شهممه 14ـی حوزهيران، بەبێ گرفت گەڕانەوە خاکی کوردستان.
- ئێستا دەستكراوە بە گەڕاندنەوەی ئەو حاجیانەی كە بە فرۆكە گەشتیان كردبوو، بەگوێرەی خشتەیەكی ڕۆژانە كە ئامانجەكە ئەوەیە لە نزیكترین كاتدا سەرجەم حاجیان بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە خاكی كوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، پێنج هەزار و 136 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە ڕوویان لە وڵاتی سعودییە کردووە کە هەزار و 646 کەسیان لە ڕێگەی وشکانییەوە گەشتیان کردووە و سێ هەزار و 490 کەسی دیکەش لە ڕێگەی ئاسمانی گەشتەکەیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 44 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
44 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجەف: پلانی ئەمنیی تایبەت بە چلەی ئیمام حوسێن چووە بواری جێبەجێکردنەوە