
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوەزەر، دوای گرژییەکانی ئەمدواییەی وڵاتەکەی، پەیامێک ئاراستەی گەلی سووریا دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێز و چەکدارەکانی پاشماوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی سووریا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لە سەردانێکیدا بۆ مزگەوتێکی دیمەشق لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی بەیانی پەیامێکی ئاراستەی گەلی سووریا کرد.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوەزەر، گوتەیەکی پێشکەش بە نوێژخوێنانی مزگەوتەکە کرد و ڕایگەیاند، ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو پێشبینیکراو بوو، لە ئێستادا هەموو ئەو شار و ناوچانەی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری تێیدا ڕوویدا، لە ژێر دەسەڵاتی تەواوی هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی سووریادان و چەکدارەکانی پاشماوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد وەدەرنراون.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد شەرع لە درێژەی قسەکانیدا پەیامێکی ئاراستەی گەلی سوریا کرد و داوای پاراستنی یەکڕیزی گەلی سووریا و یەکگرتووی خاکی سووریای کرد و گوتی: " بە جەختکردنەوە لەسەر یەکڕیزی و یەکگرتوویمان، بە پشتیووانی خودا هەموومان پێکەوە دەتوانین لە ئاشتیدا لە سوریا بژین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی پاشماوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد کە زۆرینەیان لە بەشێکی عەلەویەکانی سووریا پێکهاتوون، هەڵمەتێکی هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەیان دژ بە هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی نوێی سووریا لە پارێزگای لازقیە و ناوچەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سووریا و تەرتووس دەستپێکرد و لە بەرامبەردا حکومەتی نوێی سووریا ئۆپەراسیۆنێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و دەستگیرکردنی سەرکردە و ئەندامەکانی ئەو هێزانە ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران