خانەوادەی بەشدار بازیانی داوا لە قوباد تاڵەبانی دەکەن کوڕەکەیان ئازاد بکات
- کوردستان
- 9 ئازار

ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی. وێنە - سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
خانەوادەی ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لە بارەی سۆراخی کوڕەکەیان لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامێکیان بۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران هەیە و داوا دەکەن ئازاد بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 10 ڕۆژە ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لە ئاسایشی سلێمانی ڕاگیراوە و هێشتا هیچ کەسێک لە خانەوادەکەی یان کەسێکی نزیکی نەیتوانیووە بچنە لای و بینینن. وەک خۆیان دەڵێن هەر ئەمڕۆ کەسوکارەکەی چوونەتە زیندانی ئاسایش و ڕێگەیان پێ نەدراوە بینینن.
لێدوانی فەرمی: خانەوادەکەی دەڵێن، لە یەکەم ڕۆژەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە کەیسەکەی ڕووینەداوە، دەچینە ئاسایش، هەر دەڵێن لەژێر لێکۆڵینەوەیە. هیچی نوێمان پێ ناڵێن. تەنیا هێندە نەبێت لەڕێگای پەیوەندییەکانی خۆمان ئەوەمان بیستووە چەندین تۆمەتییان بۆ دروستکردووە، لەوانە گوایە پەیوەندی هەبووە بە چەند کەسێک کە دژی یەکێتی بن، یەکێکی دیکە لە تۆمەتەکان گوایە زانیاری داوە بە وەزیرێک. خانەوادەکەی دەڵێن بەڵام ئەمانە هیچی ڕاست نییە.
زانیاریی زیاتر: خانەوادەی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێن، باوکمان لە ڕێکخستنەکانی یەکێتی کاری کردووە و بەعس ئەشکەنجەی داوە و شەهیدی ئەو حزبەیە، ئامۆزا و پورزامان هەر شەهیدی ئەو حزبەن، بۆیە داوا لە قوباد تاڵەبانی دەکەین. کەیسەکە لای ئەوە و ئەو ئاگاداری هەموویەتی. وەک برازای خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکات و ئازادی بکات.
لە لایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ سەندیکای ڕۆژنامەنوسان، لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسەی کرد و ڕایگەیاندووە، دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانی، بەبێ ئاگاداری پێشوەختەو بەبێ بڕیاری دادگا پێشێلکردنی یاسای کاری رۆژنامەوانییە و داوای ئازادکردنی دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟