
ژمارەیەک پۆلیسی عێراق لەکاتی ئەرکدا
ئاڤانیوز
دوای دروستبوونی ئاڵۆزییەکان لەنێوان سوپای عێراق و خاوەن زەوییەکانی گوندی شەناغە، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق فەوجێکی پۆلیس بۆ پاراستنی زەوییە کشیوکاڵییەکان پێکدەهێنرێت.
وێنە گەورەکە: دوای كێشەكانی ڕۆژی 17-2-2025 لە گوندی شەناغەی سەر بەناحیەی سەرگەڕان و پەلاماردانی نوێنەری جووتیارانی كورد لەو گوندە لەلایەن سوپای عێراق، لە سەر داواكاری پارێزگاری كەركووك، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی فەوجێكی 500 كەسی لەسەرجەم نەتەوەكان بۆ پاراستنی زەوییە كشتوكاڵیەكان دەركرد.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا میروەیس، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، داواكارییەكەی پارێزگاری کەرکووک دوای كێشەی گوندی شەناغە هات، بەهۆی ئەوەی سوپای عیراق شارەزایی باشی نییە لەسەر كێشەی جووتیاران لە ناوچەكە، بۆیە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ ڕەزامەندی دەربڕا بۆ پێكهێنانی فەوجەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو فەوجە دامەزراندنی نوێ نییە، بەڵكو پۆلیسی بنكەكان و بەرێوەبەرایەتییەكانی دیكەی كەركووك كۆدەكرێتەوە و ڕێكدەخرێن و بەم نزیكانە دەست بە ئەركەكانیان دەكەن.
ئەمەش بزانە: فەوجەکە لە سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە پێكدێن، ئامانجیش لە پێكهێنانی، ئەوەیە کە چیتر سوپا دەستوەردان لە كێشەی زەویوزاری جووتیاران لە كەركووك بەگشتیی و ناوچەكانی سەرگەڕان و تۆپزاوە داقوق بە تایبەتی نەكات، هاوکات فەوجەكە ڕاستەوخۆ فەرمان لە پارێزگاری كەركووك و سەرۆكی دادگای كەركووك وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ