هۆشیار زێباری: ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع هەنگاوێگی گرنگ و مێژووییە
- کوردستان
- 11 ئازار

هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، دەنگدانەوەی جیهانی و نێوخۆی لێکەوتەوە، بە ڕێککەوتنێکی گرنگ و مێژووی دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە سێ مانگ لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، 10-3-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵیان واژۆ کرد، ڕێککەوتنەکە دەنگدانەوەی جیهان و تەواوی سووریا و ناوچەکەی لێکەوتەوە، بە قۆناغێکی گرنگ بۆ ئایینده‌ی سووریا ناوەزەند دەکرێت، هۆشیار زێباری ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع مێژووییە.
لێدوانی فەرمی: هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) ڕایگەیاند: ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌شداریی له ئایینده‌ی سووریا و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌سه‌ده ده‌مێنێته‌وه و به شێوه‌ی پله‌به‌ندی ده‌چێته ناو دامه‌زراوه‌كانی سووریا، هاوكات ئیداره‌ی خۆسه‌ر له ڕۆژئاوای كوردستان له میانی دانوستان و كاری لێژنه هاوبه‌شه‌كان، ده‌مێنێته‌وه.
زانیاریی زیاتر: سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا، هاوکات ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه، جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بیت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش مافی هاووڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، بڕیار درا به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا. هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سووریا بۆ وڵاته‌كه‌یان و پاراستنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ره بكرێت.
له خاڵی شه‌شه‌م و كۆتاییشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سووریای بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دیكه‌ی سه‌ر ئاسایش و یه‌كپارچیی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کو‌لتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟