
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، "ئەوەی ترەمپ لەگەڵ ئێران دەیکات قبووڵ ناکرێت و ئەو دەیەوێت فەرمان بکات و ئەگەر نەکرێ هەڕەشە بکات". دەشڵێت، ترەمپ هەر هەڵەیەک دەیەوێت با بیکات.
وێنە گەورەکە: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی هەڕەشە و سەپاندنی سزاکان لەسەر ئێران، بەرپرسانی ئەو وڵاتە ناچار بکات لەسەر مێزی گفتوگۆ دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات و بەمەرجەکانی ئەمریکا ڕازی بێت، بەڵام تاران ئەمە بە توندی ڕەتدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکان ڕایگەیاند، "ئەو شێوازەی ترەمپ بەرامبەر ئێران پەیڕەوی دەکات قبووڵ ناکرێت، کە دەیەوێت فەرمانمان پێبکات چی بکەین، ترەمپ دەڵێت، ئەگەر ئەم کارە نەکەن ئێمە وادەکەین، من بە هیچ شێوەیەک نایەم دانوستان لەگەڵ ئێوە بکەم، هەر هەڵەیەکتان دەوێت بیکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسانی ئێران چەندین جار ڕایانگەیاندووە، لە ژێر "زۆرترین فشار"ی ئەمریکا لەسەر وڵاتەکەیان دانوستان ناکەن، لەکاتێکدا ئەم سیاسەتەی ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ گیراوەتەبەر، ئەمەش بۆ ئەوەی ئێران دەست بەگفتوگۆکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی و موشەکی بالیستیکی وڵاتەکەی بکات.
باکگراوند: ڕۆژی هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران نووسیوە و داوای کردووە دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەنجام بدرێت و لە هەمان کاتدا هۆشداریشی داوە لە ئەگەری هەنگاوی سەربازی، ئەگەر تاران ڕەتی بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران