
چەکدارێکی گرووپە چەکدارەکانی عێراق. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی سووریا هێرشکردنەسەر هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە عێراق سەرکۆنە دەکات و بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناوی دەبات، داواش لە حکومەتی عێراق دەکات لێپرسینەوە لە هێرشکارەکان بکات و پارێزگاریی لەو سوورییانەش بکات کە لە وڵاتەکەیدا دەژین.
بینراو و بیستراو: هاوکات لەگەڵ گرژییەکانی پارێزگا کەناراوەکانی سووریا و بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی هێرشکردنەسەر خەڵکی عەلەوی، لە کاردانەوەیاندا گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراقیش لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست چونەتەسەر هاووڵاتیانی سووریی و هەراسانیان کردوون، ئەوەش کاردانەوەی لەناوخۆی عێراق و دەرەوەش لێکەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:
٠ ئەوەی سوورییەکان لە عێراق ڕووبەڕووی بوونەتەوە سەرکۆنەی دەکەین و بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی دەزانین.
٠ داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە بکات و هەموو ڕێکارێکی پێویستیش بۆ پارێزگاریکردن لەو سووریانە بگرێتەبەر کە لە عێراق دەژین.
٠ لەنزیکەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق کاردەکەین بۆ گرتنەبەری ڕێکاری بەپەلە بۆ چارەسەری ئەو پێشێلکارییانە و دووبارە نەبوونەوەیان، باوەڕیشمان بە توانای حکومەتی عێراق هەیە بۆ سەپاندنی یاسا و پاراستنی هەموو ڕەوەندی کۆمەڵگاکان کە لە چوارچێوەی خاکەکەیدا دەژین
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە