عێراق بۆ گەشەپێدانی سێکتەری تەندروستیی لیبیا لەسەر پێنج بواردا رێکدەکەوێت
- تەندروستی
- 12 ئازار

هەردوو ئاڵای عێراق و لیبیا. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لیبیا و عێراق بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان تاووتوێی ڕێککەوتنێکی دوو قۆڵی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ سێشەممە، لە کۆبوونەوەیەکدا لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا کە لە نێوان ڕەمەزان ئەبوجەناح جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری تەندروستی لیبیا بە وەکالەت و ئەحمەد ئەلسەحاف بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بەڕێوەچوو، تاوتوێی کۆمەڵێک بابەت کراوە کە چۆن ئەم دوو وڵاتە بتوانن پەرە بە پەیوەندییە هاوبەشەکانیان بدەن.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیەیە: لە کۆبوونەوەکەدا باس لەم بابەتانە کراوە و رۆژنامەی لیبیا هێرلاد بڵاویکردووەتەوە کە وردەکاری رێککەوتنی نێوان عێراق و لیبیا بەمشێوەیە دەبێت:
• ڕێگاکانی بەهێزکردنی کاری هاوبەش لە کەرتی تەندروستیدا.
• ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ئەزموونی پزیشکی.
• هەماهەنگی لە بوارەکانی ڕاهێنان و چاکسازی.
• دامەزراندنی کارمەندانی پزیشکی عێراقی بۆ پاڵپشتیکردنی دامەزراوە تەندروستییەکان لە لیبیا.
زانیاری زیاتر: ئەبو جەناح جەختی لە پەرۆشی وەزارەتی تەندروستی لیبیا کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دیکە، و سوود وەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکان لە کەرتی تەندروستی، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەرزکردنەوەی کارایی سیستمی تەندروستی و باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و پێشکەشکردنی بە هاوڵاتیە لیبییەکان.
ئەمەش بزانە: لەکۆی 190 وڵات لە ریزبەندی وڵاتانی جیهان بۆ پێوانەیی تەندروستی, عێراق لە ریزبەندی 175ـەمین وڵات دایە و لیبیاش ریزبەندی 172 ـەمین وڵاتی گرتووە. ئەمە ئەوە دەردەخات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لیبیا لەرووی تەندروستییەوە لە عێڕاق پێشکەووتووترە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز