
بانكی ناوەندیی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرایکرد، چەند کۆمپانیایەکی ساختەی ئاڵوگۆڕی دراو، بە ناوی کڕینی ئۆتۆمبێل، فیڵ لە خەڵک دەکەن، هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان، لە بوونی حاڵەتی ساختەکاری و دەستبڕینی دارایی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەو کۆمپانیایانە مۆڵەتی بانکی ناوەندیی عێراقیان نییە و ساختەکاری دەکەن و بانگەشەی ڕێکخستنی مامەڵە بۆ هاووڵاتیان دەکەن، بە مەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆیان. بانکی ناوەندیی عێراق وای گوتووە.
چارەسەرەکان: لە ڕێگەی بانکی ناوەندیی عێراق داوا لە هاووڵاتییان کراوە، ئەگەر ئەم جۆرە حاڵەتانەیان بینی، لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە، هاوکات پێویستە هاووڵاتیان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی بانکی ناوەندیی عێراق وردبینی لە کاری کۆمپانیای ساختەی ئاڵوگۆڕی دراو بکەن.
بۆچی گرنگە: بەشێک لە هاووڵاتیان بەهۆی مامەڵەی ساختەوە بەشێکی زۆری ئەو داهاتەی هەیانە بەهەدەردەچێت، ژمارەیەک کەس و کۆمپانیا و باند مامەڵەی ساختە بۆ هاووڵاتیان دەکەن و لەو ڕێگەیەشەوە پارەیەکی زۆر بەدەست دەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران