ئەردۆغان: ئامادەین میوانداری دانووستانی ئاگربەستی ڕووسیا و ئۆکراینا بکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 ئازار

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆلۆنیا. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ میوانداریکردنی دانووستانی ئاشتی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا نیشاندا، جارێکی دیکەش گرنگی ئەندامبوونی تورکیای لە یەکێتی ئەوروپا دووپات کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماری پێشوازی لە دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆلۆنیا کرد، پرسی ئاگربەستی ئۆکراینا و ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا لە گفتووگۆکان باس کران.
زانیاریی زیاتر: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا، ئەردۆغان پێشوازی لە ئاگربەستە 30 ڕۆژیەکە کرد کە بە نێوەندگیری ئەمریکا لەلایەن ئۆکرایناوە پەسەند کرا، ئامادەی وڵاتەکەی بۆ هەموو جۆرە پشتیوانییەک لە نێویاندا "تورکیا خاوەن ماڵ بێت لە دانووستانەکان" نیشاندا، هیواشی خواست ڕووسیا بەشێوەیەکی بەرهەمدار بەشداری لەو ئاگربەستە بکات.
لە لایەکی دیکەوە: سەرۆککۆماری تورکیا، جارێکی دیکە خواستی خۆی بۆ ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا نیشاندا و گوتی: دەمەوێت جارێکی دیکە ئەمە بڵێم، یەکێتیی ئەوروپا ئەگەر دەیەوێت ڕێگری لە لەدەستدانی هێز و کاریگەرییەکەی بکات، یاخود پێچەوانەی بکاتەوە. ئەمە تەنیا بە ئەندام بوونی تورکیا بەدەست دەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران